|
بڕیارنامه
سه‌باره‌ت
به هه‌لومه‌رجی
سیاسیی
کوردستان
و
ئه‌رکه‌کانی
ئێمه
بزووتنه‌وه‌ی
ملیۆنی خه‌ڵک
له مانگی
خوردادی
ئه‌مساڵدا،
ڕێگاچاره‌ی
شۆڕشگێڕانه‌ی
کۆمه‌ڵگا
بۆ
ڕووخانی
کۆماری
ئیسلامی
بوو.
خۆپیشاندانی
ئه‌م
بزووتنه‌وه
شۆڕشگێڕانه‌یه
که مه‌به‌ستی
ڕاسته‌وخۆی
ڕووخانی
کۆماری
ئیسلامییه،
مه‌سه‌له‌ی
هێزی
سیاسی به
شۆڕشه‌وه
گرێ دا و
ئاڵوگۆڕێکی
بنه‌مایی
له بواری
سیاسه‌تی
ئێران‌دا
پێک هێنا.
جگه له
کۆماری
ئیسلامی،
ته‌واوی
ئۆپۆزیسیۆن
له به‌رانبه‌ر
ئه‌م
شۆڕشه‌دا
که‌وتنه
جم و جووڵ.
به‌ڵام
ڕێگاچاره‌ی
ئه‌م
ئۆپۆزیسیۆنه
هیچ نییه،
جگه له به‌ڵگه‌ی
ئه‌ملا و
ئهولاکردن
و
گۆڕانکاری
هێمنانه،
ڕژێم چنج
و شۆڕشی
ئاوریشمی
و قه‌یران
سازکردن
له‌سه‌ر
سنووره‌کان
و
فیدراڵیزم
و
ڕێفراندۆم
و
گۆڕانکاری
له یاسای
بنه‌ماییدا
و سه‌رپێچیکردنی
مه‌ده‌نی
و هتد، هه‌موو
ئه‌مانه
له کرده‌وه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی
خه‌ڵکدا
وه‌لا
نران.
ئێستا هه‌وڵ
و ته‌قه‌لای
هه‌موو ئه‌مانه،
له‌سه‌ر
ئه‌مه گرد
و کۆ بووه‌ته‌وه،
که ئه‌م
شۆڕشه ببه‌زێنن.
هه‌موویان
له به‌رانبه‌ر
خواست و
ئیراده‌ی
خه‌ڵکه‌وه
بۆ
ڕزگاربوون
له ده‌ستی
کۆماری
ئیسلامی و
بنیاتنانی
کۆمه‌ڵگایه‌کی
ئینسانی
ڕاوه‌ستاون
و تێئه‌کۆشن
چالاکی خه‌ڵک
به لاڕێدا
به‌رن.
ئه‌گه‌رچی
له شاره‌کانی
کوردستاندا
به‌هۆی
هێندێ
هۆکاری
دیاریکراوه‌وه
تا کوو
ئێستا
شۆڕش وه‌کوو
بڕێک له
شاره‌کانی
دیکه خۆی
نه
ناساندووه،
به‌ڵام هه‌لومه‌رجی
سیاسیی
تایبه‌تیی
کوردستان
خۆناساندنی
به‌هێز و
دیاریکراوی
شۆڕش له به‌رچاوی
خۆیدا
داده‌نێت
و حیزب بۆ
مسۆگه‌رکردنی
تێده‌کۆشێت.
تێکۆشانی
حیزب و خه‌ڵک
له
کوردستاندا،
جگه له
ڕووخاندنی
کۆماری
ئیسلامی،
پووچهڵکردن
و به‌زاندنی
سیاسه‌تی
دژی
ئینسانی
ڕه‌وته قه‌ومپه‌رسته‌کان
و
ناسیۆنالیزمی
کورد له ده‌ستووری
خۆیدا هه‌یه.
له‌م ڕووه‌وه
حیزب بۆ
ڕێبه‌ریکردن
و بهسهرکهوتووگهیاندنی
شۆڕش، به‌هۆی
هه‌لومه‌رجی
تایبه‌تی
سیاسی له
کوردستان،
جگه له
سیاسه‌ته‌کان
و کرده‌وه‌ی
خۆی له
ئاستی سه‌رتاسه‌ریدا،
ته‌رح و
کرده‌وه‌ی
تایبه‌تی
له
کوردستاندا
له ده‌ستووری
خۆی داده‌نێت.
بنه‌مای
لێکدانه‌وه‌ی
هه‌لومه‌رجی
سیاسیی
کوردستان
و کاره
تایبه‌تییه‌کانی
حیزب به‌م
جۆره‌یه:
1. چه‌ند
هۆکاری
مێژوویی و
سیاسی
دیاریکراو
ڕواڵه‌تێکی
تایبه‌تییان
به هه‌لومه‌رجی
سیاسیی
کوردستان
به‌خشیوه.
هه‌روه‌ها
ئه‌م هه‌لومه‌رجه
به ڕه‌وته
سیاسییه
چه‌پ و
ڕاسته‌کانی
کوردستانی
له بار و
دۆخی
تایبه‌تیدا
داناوه. به
دوای
شۆڕشی
ساڵی 79دا،
سه‌ره‌کیترین
پێوانه‌ی
هه‌لومه‌رجی
تایبه‌ت
له
کوردستان،
سه‌رهه‌ڵدانی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسیی
چینی
کرێکار
بووه. چ له
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه
له‌گه‌ڵ
دژی شۆڕش و
ڕژێمی سه‌رکوتکه‌ری
ئیسلامی و
چ لهبهرانبهرکێکردن
له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌ی
حیزبه
ناسیۆنالیسته‌کاندا.
حیزبی
کۆمۆنیستی
کرێکاری،
وه‌ک به‌شی
ڕێکخراوی
بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیزمی
کرێکاری،
نوێنه‌ری
سیاسیی
چینی
کرێکار و
نوێنه‌ری
هه‌موو
پێشڕه‌وییه‌کانی
ئه‌م چینه
و بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیزمی
کرێکاری
بووه له به‌رانبه‌ر
کۆنه‌په‌رستی
ئیسلامی و
ناسیۆنالیزمدا.
جگه له‌مه،
به‌هۆی
جێگاوڕێگای
تایبه‌تمندیی
حیزب وه‌کوو
جێگه و
بانی چه‌پ
له ئاستی
سه‌رتاسه‌ریدا،
حیزب به
هێزێکی
جێگامتمانهی
کرێکاران
و خه‌ڵکی
ئازادیخواز
بۆ
ڕزگاریی
کۆمه‌ڵگای
کوردستان
له کۆت و
به‌ندی چه‌وسانه‌وه
و هه‌ر چه‌شنه
زوڵمێک
گۆڕاوه.
2.
له ڕوانگه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه،
بار و دۆخی
چه‌پ له
کوردستان
و په‌ره‌سه‌ندنی
کۆمۆنیزمی
کرێکاری
له
بزووتنه‌وه‌ی
کرێکاری و
بزووتنه‌وه
حهقخوازانهکاندا،
خۆی له گه‌ڵاڵه‌ی
داخوازییه
ئینسانی و
پێشڕه‌وه‌کان
له‌م
بزووتنه‌وانه‌دا
و له
شێوازی
تێکۆشانی
کرێکاران
و خه‌ڵکی
ئازادیخوازدا
ده‌رده‌خات.
به‌تایبه‌ت
له‌م ده‌یه‌ی
دواییدا،
په‌ره‌سه‌ندنی
مانگرتنی
کرێکاری و
هاتنه‌مه‌یدانی
ڕابه‌رانی
ناسراو و
ڕێکخراو و
ئاشکرا‌کانی
هه‌ڵسووڕاوانی
کرێکاری،
بزووتنه‌وه‌ی
داکۆکی له
مافی
منداڵان
له شێوازی
مۆدێرن و
بێوێنه،
بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریی
کولتوریی
گه‌نجه‌کان
و بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاری
ژن، وه
هاتنه به‌رباسی
بابه‌ت و
ویستی
ڕزگاریخوازانه
و به‌رابه‌ریخوازانه
له‌م
بزوتنه‌وانه‌دا،
نموونه‌گه‌لێک
له بار و
دۆخی
بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیزمی
کرێکاری
له کوردستاندا
پیشان ده‌دات.
داخوازی و
سونه‌ته
پێشڕه‌وه‌کانی
تێکۆشانی
ئه‌م
بزووتنه‌وه
ڕزگاریخواز
و
مافخوازانه
له
کوردستاندا
به‌شێک له
حه‌ره‌که‌ی
سه‌رتاسه‌ری
خه‌ڵکی
ئێرانه بۆ
ڕووخانی
کۆماری
ئیسلامی.
له هه‌مان
حاڵ‌دا
هێرشێکی
جیدییه له
دژی نه‌ریته‌کان
و به
ئاسۆی
ناسیۆنالیزمی
کورد ده‌ژمێردرێ.
3.
به هاشانی
پته‌وکردنی
جێگاوڕێگای
کۆمۆنیزمی
کرێکاری و
په‌ره‌سه‌ندنی
نفووزی له
کوردستان،
جێگاوڕێگای
کۆمه‌ڵایه‌تیی
ناسیۆنالیزمی
کورد دابه‌زیوه
و حیزبه
جۆراوجۆره‌کانی
ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه
تووشی بێ
ئاسۆیی و
پرشوبڵاوی
بوون. له
لایه‌کی
تره‌وه،
شێوازی به‌ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتنی
ناسیۆنالیزمی
کورد له
عێراقدا،
له ده‌ورانێکدا
بووه هۆی
ئه‌وه‌ی
که حیزبه
ناسیۆنالیسته‌کانی
کورد له
ئێران
هیوا و
ئومێد به
ده‌ستێوه‌ردانی
ئاسۆ و
سیاسه‌تی
نه‌زمی
نوێی ئه‌مریکا
بۆ گه‌یشتن
به ده‌سه‌ڵات
ببه‌ستن.
فیدراڵیزمی
قه‌ومی و
ئاره‌زووی
بوون به
هێزێکی سه‌ربار
بۆ هێزی عه‌سکه‌ری
ئه‌مریکا،
بوو به مه‌به‌ستی
ستراتیژی
حیزبه
سونهتییهکانی
ناسیۆنالیزمی
کورد و
تاقمه قه‌ومپه‌رسته‌کان.
به‌ڵام به
تێکشکانی
ئه‌مریکا
له
عێراقدا و
ئاڵوگۆڕه‌کانی
دوابه‌دوای
له خودی ئه‌مریکا،
ئه‌م
ئاسۆیه‌ی
ناسیۆنالیزمی
کورد کوێر
بوه‌وه و
له
ئێستادا
ئه‌م
ئاسۆیه
جێگای خۆی
داوه به
هاوکاری
له‌گه‌ڵ
ڕژێمی
ئیسلامی.
حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
حاکم له
کوردستانی
عێراق، له
لایه‌که‌وه
به هۆی
تێکشکانی
سیاسه‌ته‌کانی
ئه‌مریکا
له
عێراقدا و
مه‌سه‌له
ناوخۆیییه
جۆراوجۆره‌کانی
به‌رئه‌نجامی
ئه‌م
شکسته،
تووشی
کۆسپی
جیدی بوون
و له‌لایه‌کی
تره‌وه به
هۆی ناڕه‌زایی
ده‌ربڕینی
خه‌ڵک له
دژی هه‌ژاری
و گه‌نده‌ڵیی
ئیداری
ئاشکرای
ده‌وڵه‌تی
حاکم به‌سه‌ر
کوردستانی
عێراقدا
له‌گه‌ڵ
بێ ئاسۆیی
و سه‌رلێشێواوییه‌کی
قووڵ به رهوڕوو
بوون و له
لای خه‌ڵکه‌وه
بێ ئابڕوو
بوون و
جێگاوڕێگای
پێشوی
خۆیان له‌ناو
خه‌ڵکدا
له ده‌ست
داوه.
کاریگه‌ری
ئه‌م هه‌لومه‌رجه
گشتییه به‌سه‌ر
ڕه‌وته
ناسیۆنالیسته‌کانی
کورد له
ناوچه‌که‌دا،
وه له لایه‌کی
تره‌وه
دورنمای
ڕووخانی
کۆماری
ئیسلامی
به هێزی
شۆڕشگێڕانه‌ی
خه‌ڵک، هه‌رچی
زیاتر بێ
ئاسۆیی و
بێ باوه‌ڕیی
ناسیۆنالیزمی
کورد له
ئێران‌دا
بۆ خۆی
هێناوه.
4.
یه‌کێک له
ئاکامه
گرنگه‌کانی
چوونه ژێر
پرسیاری
ئاسۆ و
سیاسه‌تی
نه‌زمی
نوێ بۆ به
ده‌سه‌ڵات
خزاندنی
ناسیۆنالیزمی
کورد، گه‌ڕانه‌وه
بۆ به‌کارهێنانی
سیاسه‌تی
سازان و
خۆجووتکردنهوه
له‌گه‌ڵ
ڕژێمدا
بوو. حیزبه
قه‌ومپه‌رست
و
ناسیۆنالیسته‌کانی
کورد هه‌ر
چه‌نده
ئاماده‌بوونی
خویان بۆ
ساتوسه‌ودا
له‌گه‌ڵ
لایه‌نێک
له کۆماری
ئیسلامی
ڕاگه‌یاند،
به‌ڵام
شۆڕش و
بزووتنه‌وه‌ی
مه‌زنی خه‌ڵک
بۆ
ڕووخانی
کۆماری
ئیسلامی
ئه‌م
ئاسۆیه‌ی
کوێر کرده‌وه.
له‌م ڕووه‌وه
ناسیۆنالیزمی
کورد که
جگه له‌م
دوو
ئاسۆیه
ڕێگایه‌ک
له به‌رده‌می
خۆیدا
نابینێ،
به‌ته‌واوی
له به‌رانبه‌ر
شۆڕشی خه‌ڵکی
ئازادیخوازدا
جێگیر ده‌بێ
و ئه‌مڕۆ
به‌ده‌ستگرتنی
ئاڵای
فیدراڵیزمی
قه‌ومی،
به یه‌کێک
له کۆنه‌په‌رسترین
و مه‌ترسیدارترین
ڕه‌وته
سیاسییه‌کان
له به‌رانبه‌ر
بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازانه‌ی
خه‌ڵکی
کوردستاندا
گۆڕیوه.
5.
هه‌ر
وه‌کوو
باوه، مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
له
کوردستاندا
چوارچێوه
و کۆڵه‌که‌ی
هه‌ڵسووڕانی
هێزه
ناسیۆنالیسته‌کانی
کورد بووه
و وه‌ڵامی
هه‌موو ئه‌م
هێزانه به‌م
مه‌سه‌له‌یه
فیدراڵیزم
بووه. ڕه‌وته
ناسیۆنالیسته‌کان
و حیزبگه‌لی
بۆرژوازیی
کورد به
دوای
لابردنی
سته‌می نه‌ته‌وه‌یییه‌وه
نین، به‌ڵکوو
تێکۆشاون
که بوونی
سته‌می
نه‌ته‌وه‌یی
بکه‌ن به
بنه‌مایه‌ک
بۆ په‌ره‌پێدانی
خورافه و
ده‌مارگیریی
نه‌ته‌وه‌یی
و خۆ به‌هێزکردن،
ساتوسه‌ودا
له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تی
ناوه‌ندی
له بانسه‌ری
خه‌ڵکه‌وه،
وه سه‌ره‌نجام
به‌ده‌ستهێنانی
به‌شێک له
ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌تی.
ئه‌ڵتێرناتیڤی
فیدراڵی
که له لایه‌ن
هێزه
ناسیۆنالیسته
کورده‌کانه‌وه
وه‌کوو
ڕێگاچاره‌ی
مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
و ڕزگاری
خه‌ڵکی
کوردستاندا
بانگه‌شه
ده‌کرێت،
به کرده‌وه
مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
له
کوردستاندا
جێکه‌وتوو
ده‌کات و
ئه‌بێت به‌هۆی
دژواربوونی
کێشه نه‌ته‌وه‌یییه‌کان
له نێوان
خه‌ڵکی
کوردستان
و باقی
ناوچه‌کانی
ئێران‌دا.
6.
حیزبی
کۆمۆنیستی
کرێکاری
ڕێگای
ڕزگاریی
کرێکاران
و زه‌حمه‌تکیشان
له
کوردستاندا،
له هه‌موو
هه‌ڵاواردن
و نابه‌رابه‌رییه‌کان
و هه‌روه‌ها
له سته‌می
نه‌ته‌وه‌یی،
ژیانکردن
وه‌کوو
هاووڵاتی
مافی یه‌کسان
له کۆمه‌ڵگایه‌کی
به‌رابه‌ر
و ئینسانی
ئه‌زانێت
و خه‌ڵکی
کوردستان
بانگه‌واز
ده‌کات که
بۆ گه‌یشتن
به وه‌ها
کۆمه‌ڵگایه‌ک
تێ‌بکۆشن.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای
ئه‌مه، ئه‌گه‌ر
خه‌ڵکی
کوردستان
له
ڕێفراندۆمێکی
ئازاد‌دا
ده‌نگ به
جیابوونه‌وه
بدات،
حیزب ئه‌م
جیابوونه‌وه‌یه
به ڕه‌سمی
ده‌ناسێت.
ئێمه له
به‌رانبه‌ر
نه‌خشه
جۆراوجۆره‌کانی
ڕه‌وته
ناسیۆنالیست
و قه‌ومییه‌کان،
ده‌سه‌ڵاتداره‌تی
خه‌ڵک و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی
ئامرازه‌کانی
هێز له
لایه‌ن
چینی
کرێکار و
خه‌ڵکی
ڕێکخراو
له
شووراکانی
خۆیاندا
داده‌نێن.
دامه‌زراندنی
کۆماری
سۆسیالیستی
و نیشته‌جێ
بووونی
حکومه‌تی
شوورایی
له سه‌رتاسه‌ری
ئێران و هه‌روه‌ها
له
کوردستان
و به‌رگیری
له
جێگرتنه‌وه‌ی
هێز له
ڕێگای
هۆکاره‌کان
و ده‌زگاکانی
بۆرژوازیی
ناوخۆیی،
بنه‌مای
سیاسه‌تی
حیزب و
ڕێگای
ڕاسته‌قینه‌ی
ڕزگاری خه‌ڵکه.
7.
هۆکاری
تێکۆشانی
چه‌کدارانه
و بوونی
حیزبه چه‌کداره
ناسیۆنالیسته‌کانی
کورد، چه‌کدارکردنی
خه‌ڵک له
هه‌لومه‌رجی
به‌رزبوونه‌وه‌ی
تێکۆشانی
سیاسی و له
هه‌لومه‌رجێکدا
که له باری
هاوسه‌نگی
هێز له
نێوان خه‌ڵک
و ڕژێم ئه‌م
مه‌سه‌له
مه‌یسه‌ر
ببێت، به
مه‌سه‌له‌یه‌کی
پێویست و
حه‌تمی ئه‌کات.
له لایه‌کی
تره‌وه هه‌لومه‌رجی
تا ڕاده‌یه‌ک
ئاسانی
پێگه‌یشتنی
جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵک به
چه‌ک، له
هه‌ڵسه‌نگاندن
له‌گه‌ڵ
باقی
ناوچه‌کانی
ئێران و ئه‌زموونی
تێکۆشان و
ڕاوه‌ستانی
چه‌کدارانه‌ی
جه‌ماوه‌ری
له به‌رانبه‌ر
هێرشه‌کانی
حکومه‌تی
ناوه‌ندی،
شکڵ‌گرتنی
تێکۆشانی
چه‌کدارانه‌ی
جه‌ماوه‌ریی
له
کوردستاندا
له هه‌لومه‌رجی
به‌رزبوونه‌وه‌ی
سیاسی‌دا
مه‌یسه‌ر
ئه‌کات. له‌م
ڕووه‌وه
ئاماده‌یی
سیاسی،
ڕێکخراوی
وه ته‌یارکردن
بۆ چه
کدارکردنی
جه‌ماوه‌ری
و راپه‌ڕینی
چه‌کدارانه
له دژی
کۆماری
ئیسلامی و
بۆ
پاراستنی
خه‌ڵک له
به‌رانبه‌ر
ئه‌گه‌ری
خراوکهری
ده سته و
تاقمه چه‌کداره
ناسیۆنالیست
و قه‌ومپه‌رسته‌کان،
هه‌ر له
ئێستاوه
ئه‌بێ به
شێوه‌یه‌کی
جیدی سه‌رنجی
کرێکاران
و
کۆمۆنیسته‌کان
له
کوردستاندا
بۆ لای خۆی
ڕاکێشێ.
8.
سه‌ره‌رای
لاوازبونی
جێگاوڕێگای
ڕێکخراوه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی
حیزبه
ناسیۆنالیسته‌کان،
نابێ به
توانایی
ئه‌م
حیزبانه
بۆ زهبرلیدان
له هه‌ره‌که‌ی
ئازادیخوازانه‌ی
کرێکاران
و خه‌ڵکی
زه‌حمه‌تکیش
له
کوردستاندا
که‌م بایه‌خ
ببین. له‌م
ڕووه‌وه
حیزب بۆ
پێشڕه‌وی
بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیزمی
کرێکاری
له هه‌لومه‌رجی
وه‌رچه‌رخاوی
ئه‌مرۆی
ئێران‌دا،
ئاشکرا و
ڕه‌خنه‌ی
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
ناسیۆنالیزمی
کورد له
شکلی نه‌ریتخواز
یان قهومیگهریدا
له ده‌ستووردایه
و له هه‌ر
هه‌لومه‌رجێکدا
له دژی
پیلانه
دژی خه‌ڵکییه
وه دژی
شۆڕشگێڕانه
حیزب و
تاقمه
ناسیۆنالیست
و قه‌ومپه‌رست،
ساتوسه‌ودای
ئه‌وان له‌گه‌ڵ
لایه‌نێک
له ڕژێم وه
یان ده‌وڵه‌تی
ناوه‌ندی
و ده‌وڵه‌تانی
ناوچه‌که‌وه
شکڵپێدان
به ده‌سه‌ڵاتی
خۆ سه‌لمانی
بۆرژوازیی
کورد له
بانسه‌ری
خه‌ڵکه‌وه
تێئه‌کۆشێت.
9. کرده‌وه‌ی
سیاسیی
حیزب له
کوردستان
هه‌ر وه‌ک
ناوچه‌کانی
تری
ئێران،
ڕێکخستن و
ڕێنوێنی
بزووتنه‌وه‌ی
کرێکاری و
بزووتنه‌وه
ناڕه‌زایی
ده‌ربڕینه‌کانی
خه‌ڵک به
ئاڵای
سۆسیالیستی
چینی
کرێکار له
ڕاستای بهسهرکهوتووگهیاندنی
شۆڕش،
یانی
ڕووخاندی
کۆماری
ئیسلامی و
دامه‌رزاندنی
کۆماری
سۆسیالیستییه.
له هه‌مان
کاتدا
حیزب به له‌به‌رچاوگرتنی
بزووتنه‌وه‌ی
شۆڕشگێڕانه
له جه‌ریاندا
و
پێداویستی
به
لابردنی
کۆسپه‌کانی
ڕێگر له به‌رانبه‌ری
پێشڕه‌وی
شۆڕش و به
له‌به‌رچاوگرتنی
هه‌لومه‌رجی
تایبه‌تیی
سیاسی له
کوردستان
و به له‌به‌رچاوگرتنی
پێشڕه‌وی
هه‌رچی
زیاتری
بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیزمی
کرێکاری و
بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازانه‌ی
خه‌ڵک له
کوردستان،
بۆ ئه‌نجامدانی
ئه‌رکه
تایبه‌تییه‌کانی
خواره‌وه
جه‌خت ده‌کات.
- ڕێکخستنی
هێزی خه‌ڵکی
شۆڕشگێڕ
به مه‌به‌ستی
تێکشاندنی
کۆماری
ئیسلامی
له
کوردستاندا
و
دابینکردنی
هه‌لومه‌رجی
سه‌پاندنی
ده‌سه‌ڵاتی
خه‌ڵک،
ڕێکخستنی
ده‌زگا و
ڕێکخراوه
جۆراوجۆره‌کانی
مه‌یدانی
ناڕه‌زایی
کۆمه‌ڵایه‌تی،
ڕێکخستنی
شوورا
کرێکاریه‌کان
و
ڕێکخراوه
و کۆمیته
ناوچه‌یییه‌کان
بۆ سه‌پاندنی
حاکمیه‌ت
له به‌ده‌ستگرتنی
کۆنترۆڵی
شار و گه‌ره‌که‌کان.
- ڕه‌خنه‌گرتن
و
ئاشکراکردنی
ئاسۆ و ئه‌ڵته‌رناتیڤی
ناسیۆنالیستی
و ڕه‌خنه‌ی
شێلگیرانه‌ی
سیاسه‌ت و
کرده‌وه‌کانی
هێز و
حیزبه
ناسیۆنالیسته‌کانی
کورد.
ناسیۆنالیزمی
سونه‌تی و
ناسیۆنالیزمی
قه‌ومی
کورد ئه‌بێ
له باری
بیروڕا،
سیاسی، وه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
له‌به‌ر
ڕه‌خنه‌ی
ئێمه‌دا
دابنرێت.
حیزب ده‌توانێت
وه ئه‌بێت
به پشتبه‌ستن
به
جێگاوڕێگای
تێکۆشانی
شاری و چه‌پ
و پێشڕه‌وییه‌کانی
کۆمۆنیزمی
کرێکاری،
ناسیۆنالیزم
له ئاستی
کۆمه‌ڵایه‌تیدا
له‌به‌ر
ڕه‌خنه،
گۆشه‌گیر
بکرێت و
بخرێته په‌راوێزه‌وه.
-
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه
له‌گه‌ڵ
فیدراڵیزم
که له لایه‌ن
حیزبه
ناسیۆنالیسته‌کانی
کورده‌وه
وه‌کوو
ڕێگاچاره‌ی
مه‌سه‌له‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی
پیشان ده‌درێ،
وه بانگه‌شه
و
ڕوونکردنه‌وه‌ی
ڕێگاچاره‌ی
شۆڕشگێڕانه
و ئینسانی
حیزب که له
پرۆگرامی
دنیایه‌کی
باشتر له
به‌رانبه‌ر
ئه‌ڵته‌رناتیڤه
بۆرژوایییهکاندا
نووسراوه.
-
ڕه‌خنه و
ئاشکراکردنی
سازان و لهگهڵاهاتنی
ڕه‌وته
ناسیۆنالیسته‌کانی
کورد له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
ئیسلامی و
لایه‌نه‌کانی
ڕژێم و به‌ره‌نگاری
له‌گه‌ڵ
نه‌خشه‌کێشان
و ئه‌و
سیاسه‌تانه‌ی
که به‌ر به
تێکۆشان و
هاوچاره‌نووسی
و یه‌کگرتوویی
خه‌ڵکی
کوردستان
له‌گه‌ڵ
خه‌ڵکی
ناوچه‌کانی
دیکه‌ی
ئێران دژی
کۆماری
ئیسلامییه.
-
ڕێکخستن و
ڕێنوێنی
تێکۆشانی
کرێکاری و
تێکۆشانی
مۆدێرنی
شاری و به‌هێزکردنی
ئه م جۆره
نه‌ریته
له
تێکۆشان
له به‌رانبه‌ر
نه‌ریته‌کانی
تێکۆشانی
پێشمه‌رگانه
و
پارتیزانی
له کێو و
دێهاته‌کان
که
ڕابردوویه‌کی
مێژینه‌ی
له
کوردستاندا
هه‌یه.
ئاماده‌بوون
بۆ
ڕێکخستنی
هێزی چه‌کدار
له
کوردستان.
ئاماده‌بوون
بۆ
تێکۆشانی
چه‌کدارانه
و چه‌کدارکردنی
گشتی خه‌ڵک
له هه‌لومه‌رجی
به‌رزبوونه‌وه‌ی
سیاسی، به‌شێک
له نه‌خشه‌ی
هه‌ڵسووڕانی
حیزبه له
کوردستاندا.
حیزب ئه‌بێ
بۆ ئاوه‌ها
هه‌لومه‌رجێک
به ته‌واوی
ئاماده
بێت و بۆ
چه‌کدارکردنی
خه‌ڵک له
وه‌ها هه‌لومه‌رجێکدا
خۆی ته‌یار
بکات.
- ڕزگاری خه‌ڵکی
کوردستان
له گره‌وی
سه‌رکه‌وتنی
شۆڕش له
ئاستی سه‌رتاسه‌ری
و خستنه په‌راوێزی
ڕه‌وته
کۆنه‌په‌رست
و قه‌ومپه‌رست
و
فیداڵیستخوازهکاندایه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته،
حیزبی
کۆمۆنیستی
کرێکاری،
هه‌ڵسووڕاوانی
کرێکاری و
بزووتنه‌وه
ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی
کوردستان
بۆ
ڕێکخستن و
هه‌ڵسووڕان
له ده‌وری
سیاسه‌ته‌کانی
سه‌ره‌وه
و په‌یوه‌ستبوون
به ڕیزی
حیزب
بانگه‌واز
ده‌کات.
کۆنگره‌ی
حه‌وته‌می
حیزبی
کۆمۆنیستی
کرێکاریی
ئێران
15 ئازه‌ری 1388 – 6
دیسامبه‌ری
2009
وه
ر گیرانی
له فارسیه
وه بو
کوردی- عه
بدول گل په
ریان
|